هاوینی ڕیاڵ مەدرید یان گەڕان بەدوای (260) ملیۆن

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دەستی بە جموجۆڵکردن کردووە، بەڕێوەبەرانی یانە چەند بۆندێکیان لە نێوان بۆندی نوێ و نوێکردنەوەدا واژووکردووە، بەڵام هێشتا پلانەکانیان بەتەواوی جێبەجێنەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە لە پلانیدایە 100 ملیۆن یورۆ لە کڕینی یاریزاناندا بەکاربخات، هەروەها 160 ملیۆن یورۆ لە ڕێگەی فرۆشتنی یاریزانانەوە کۆبکاتەوە.

ڕیاڵ بەرامبەر ڤاران (70 ملیۆن)، لوکا یوڤیچ (35 ملیۆن)، دانی سیبایۆس (30 ملیۆن)، ئیسکۆ (25 ملیۆن)، ئۆدریزۆلا و براهیم دیاز و ماریانۆ (یەکی 20 ملیۆن)، هەروەها چاوەڕوانی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان دەکەن بۆ گاریس بەیل و مارسێلۆ و کوبۆ بە بێبەرامبەر، بەو مەرجەی یانەیەک هەبێت داوای گواستنەوەیان بکات، لەم ڕێگەیەشەوە (131) ملیۆن یورۆ موچەی یاریزانان دەگەڕێنێتەوە سەر خەزێنەی یانە.

بە کۆکردنەوەی ئەم بڕە، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ ڕاستەوخۆ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یەکێک لە کیلیان مباپێ، یان ئێرلینگ هالاند دەستپێدەکەن، بەتایبەت مباپێ، کە بە داواکراوی سەرەکی لەقەڵەمدراوە، ئەو بۆندەش 150 ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت، جگە لەو موچەیەی لە ماوەی پێنج ساڵدا بۆ یاریزانەکە تەرخاندەکرێت.

بابەتی پێشتر

400 ملیۆن لە ڕێیە بۆ یوڤی و لوکاتێلی داواکراوە

بابەتی دواتر

خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە ڕیمۆنتاداى کرد

یانەى بەرشلۆنە یارییەکی مێژوویی بەرامبەر سێلتافیگۆ ئەنجامدا و ڕیمۆنتاداى کرد هەفتەى شەشەمی خولی ئیسپانیایە و بەرشلۆنە میوانداری سێلتافیگۆی…
Total
0
Share