مانچستەر سیتی لە ڕیکۆردێکی ئەوروپیی مێژوویی نزیکدەبێتەوە

یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرامبەر چێڵسی یاریدەکات و بردنەوەیان لەڕووی مێژووییەوە کاریگەری لەسەر یانە شینە ئاسمانیەکە دروستدەکات.

سیتیزنس (29)ی ئایار یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدەدات، خەونی گەورەیان بردنەوە و چنینەوەی نازناوەکەیە لە سەردەمی پێپ گواردیۆلا.

یانە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ 12 یاری ئەنجامداوە. 11 بردنەوە و یەک یەکسانبوونی تۆمارکردووە، 24 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها پێنج گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە.

ئەگەر ئەستێرەکانی گواردیۆلا بتوانن لە یاریی کۆتاییدا بردنەوە تۆماربکەن، دەبن بە یەکێک لەو یانانەی بەبێ دۆڕاندن نازناوەکەیان چنیوەتەوە، هاوشێوەی یانەکانی لیڤەرپوڵ، ئەی سی میلان، ئەیاکس ئەمستەردام، مانچستەر یونایتد، ئینتەر میلان، نۆتنگهام فۆریست، ڕێد ستار بەلگراد، بەرشلۆنە، مارسیلیا و بایرن میونشن.

یەکێکی دیکە لە دەستکەوتەکانی دی برۆین و هاوڕێیانی لە حاڵەتی بەدەستهێنانی ناسناوەکەدا، بریتی دەبێت لە کۆکردنەوەی هەرسێ نازناوی پریمەرلیگ و فا کەپ و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ پڕۆسەی فرۆشتن دەستپێدەکات و هازارد گڵۆپی سەوزی داگیرساندووە

بابەتی دواتر

لە خاڵی سنووریی سەیرانبەنەوە هاتوچۆی گەشتیاری دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. زێدان و ڕیاڵ مەدرید جیابوونەوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، زینەدین زێدان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن یانە ئیسپانییەکەوە بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share