پێشنیازێکی گواردیۆلا دەریدەخات بەرشلۆنە لە قەیرانێکی گەورەدایە

ئیدارەی نوێی یانەی بەرشلۆنە، کەوتووەتە باردۆخێکی دارایی خراپەوە و لە ڕێگەی پێپ گواردیۆلاوە هەوڵی دەربازبوون لەو بارودۆخە دەدەن.

بەپێی زانیاری میدیاکانی ئیسپانیا و بەریتانیا، هەفتەی ڕابردوو گواردیۆلا لە دورگەی مایۆرکا چەند جارێک چاوی بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە و ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری گشتی کەوتووە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ نوسیویەتی، جەمسەرەکان سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان گفتوگۆیان کردووە، تەنانەت ڕاهێنەرەکەی مانچستەر سیتی خواستی لەسەر ئاڵوگۆڕی عوسمان دێمبیلی و سێرجی ڕۆبێرتۆ بە حەوت یاریزانی سیتیزن نیشانداوە، لە نێوان ئەو یاریزانانەدا ناوەکانی بێرناردۆ سیلڤا و جواو کانسێلۆ بوونیان هەبووە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، سیلڤا و کانسێلۆ خواستیان لەسەر یاریکردنە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام کۆی پڕۆسەکە ئەگەر جێبەجێبکرێت، دەریدەخات کە یانەی بەرشلۆنە لە قەیرانێکی دارایی قورسدایە و توانای گواستنەوەی یاریزانانیان نەماوە، مەگەر لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕ و واژووکردنی بۆندی بێبەرامبەرەوە نەبێت، لە نمونەی ئەگوێرۆ و ئیریک گارسیا.

هەروەها گواردیۆلا وەک نوێنەری سیتی لەگەڵ کەتەلۆنییەکان تاوتوێی بابەتی ئاڵوگۆڕی یاریزانانی کردووە، پێشەنگی بە یانە ئیسپانییەکەداوە بۆ گواستنەوەی یاریزانە بێبەرامبەرەکان، یاخود ئەوانەی دەکەونە نێو لیستی فرۆشراوانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share