چی دەگۆڕێت؟ گالیتیێ شێوازی یاریکردنی پاریس ناگۆڕێت

کریستۆف گالیتیێ، ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنە دووپاتیدەکاتەوە، شێوازی یاریکردنی یانەکە ناگۆڕێت و کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕابردوو دەکات.

دوای بردنەوەی پاریس لە گامبا ئۆساکای ژاپۆنی، کریستۆف گالیتیێ بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، “لە تایمی دووەمدا هەندێک جار پاریس بێسەروبەرە دەردەکەوت، هەوڵ دەدەین ئەو کێشانە چارەسەر بکەین، ڕیتم و خێرایی دەگێڕینەوە.”

هەروەها دەڵێت، “گرنگە بەلامانەوە لەگەڵ یەکدی خۆمان ڕابهێنین، هەرگیز ئەو شێوازە ناگۆڕین کە پێکهاتووە لە هێرشی بەردەوام، چونکە جیناتی یاریزانەکانمان بریتییە لە هێرشبردن و تۆمارکردنی گۆڵ، پێش هەموو شتێک نابێت ئەوە بگۆڕین، کار لەسەر پەرەپێدانی توانا جەستەییەکان دەدەین، لەگەڵ ڕاستکردنەوەی هەڵەی جموجۆڵی پێکهاتەکە.”

گالیتیێ لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 لە جێگەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ دەستبەکار بوو، شارەزایان چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورەی لێدەکەن.

بابەتی پێشتر

كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

دەمیرتاش: بە نایاسایی لە زیندان هێڵدراومەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share