ڕیاڵ مەدرید بە سێ ڕێگە دەتوانێت ڤینیسیۆز بکاتە باشترینی جیهان

لەم وەرزەدا ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی باشترین ئاستی بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پێشکەشکردووە، سەرچاوەکان پێیانوایە هێشتا دەکرێت تواناکانی زیاتر بەرەوپێشببرێت.

ماڵپەڕی “تریبونا” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، ڤینیسیۆز هێشتا ماویەتی زیاتر تواناکانی بەرەوپێش ببات، ئەگەر فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە و کارلۆ ئەنچلۆتی بیانەوێت بەخێرایی ئەو هەنگاوە بنێن، یاخود یاریزانەکەیان بگەیەننە ئاستی باشترینی جیهان، پێویستە ئەم سێ ڕێگەیە بگرنەبەر:

یەکەم: پێدانی پشوو

“ڤینی” لەم وەرزەدا 30 یارییکردووە و لە 28دا سەرەکی بووە، بۆ ئەوەی تووشی پێکان نەبێت و بەوهۆیەشەوە ئاستی بەرەوخوار نەچێت، پێویستە لەلایەن ئەنچلۆتی-یەوە پشووی پێبدرێت.

دووەم: کڕینی مباپێ

کڕینی مباپێ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سەرنجی بەرگریکاران لەسەر ڤینیسیۆز، بەوجۆرە دەتوانێت ئەزموون لە یاریزانە فەرەنسییەکە وەربگرێت و لەهەمان کاتدا باشترین ئەرکە تاکتیکییەکانی جێبەجێبکات، ئەم ئەرکەش لە ئەستۆی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەیە.

سێیەم: زیادکردنی مووچەکەی

بەراورد بە یاریزانانی دیکە، ڤینیسیۆز لەئێستادا کەمترین مووچە وەردەگرێت کە (3.2 ملیۆن یورۆ)یە، سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزەدا 15 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمارکردووە، بەڵام هێشتا مووچەکەی لەو ئاستە نییە یاریزانەکە لەڕووی دەروونییەوە باشتربکات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی چاڤی-یەوە، مێسی گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

سێ ئەسمەرەکە لە یونایتد کۆتاییانهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو چەند یارییەکی بەهێز ئەنجامدەدرێن

چالاکیی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامە و ئەمشەو چەند ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێز ئەنجامدەدرێن. ئەمشەو سێشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا گەرموگوڕییان پێوە دیاردەبێت،…
زیاتر ببینە

پاریس ناچاری توخێل دەبێتەوە

یانەی پاریس سان جێرمان لە دۆخێکی وەرزشیی و دەروونی خراپدایە، بەڕێوەبەرانی یانەکە پلانیان داڕشتووە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی…
Total
0
Share