یوڤانتۆس لە کڕینی بەهرەدارێکی ئەمریکی نزیکبووەتەوە

براین ڕینۆڵدس داواکراوی سەرەکی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵییە

یانەی یوڤانتۆس لە سەرجەم پێگەکانی هێڵی بەرگری خاوەنی یاریزانی بە توانایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی بەهرەدارێکی خولی تۆپی پێی ئەمریکا دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی یوڤانتۆسەوە ئاشکرایکردووە، لە پێگەکانی سەنتەر و باڵەکانی بەرگری یوڤی خاوەنی کیلینی و بونۆچی و دی لێخت و دیمیڕاڵ و لوکا پیلیگرینی و دانێلۆ و کوادرادۆ و جیانلوکا فرابوتایە، بەڵام لە پێگەی سەنتەری پێویستیان بە لاوێکی جێگرەوەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەری وەرزشیی بیانکۆنێری، فابیۆ پاراتیچی سەرسام بووە بە تواناکانی لاوێکی بەهرەداری یانەی داڵاسی بەشدار لە خولی ئەمریکا بەناوی براین ڕینۆڵدز.

بەهرەدارەکە تەمەنی 19 ساڵە و بەرزی باڵای (1.89 مەترە)، خەسڵەتەکانی هێز و خێرایی تێدایە و وەرزی ڕابردوو وەک باشترین لاوی یانەی داڵاس و خولی تۆپی پێی ئەمریکا دەستنیشانکراوە.

پلانی یانەی یوڤانتۆس کڕینی یاریزانەکەیە بەبڕی 7.5 ملیۆن یورۆ، پاشان ڕەوانەکردنی بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ ڕووەو یانەی بینیڤێنتۆ بۆ ئەوەی لەگەڵ کەشی خولی ئیتاڵیا بگونجێنێت، پاش خۆگونجاندن لەدوای شەش مانگ پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسەوە دەکات.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم بڕی پارەی خەرجکراو بۆ موچەی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

سەرۆكوەزیرانی هندستان: ئامادەین مرۆڤایەتی لە كۆرۆنا ڕزگاربكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
18
Share