وەزارەتی کۆچی عێراق: ژمارەی ئاوارەکان بۆ 37 هەزار کەس کەمبووەتەوە

وەزارەتی کۆچی عێراق، جەختیکردەوە دوای ئەوەی ساڵی 2014 ژمارەی ئاوارەکان لە عێراق گەیشتە 725 هەزار ئاوارە، لەمساڵدا ژمارەکە بۆ 37 هەزار کەمبووەتەوە.

کەریم نوری بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان 26 کامپی ئاوارە هەیە، 16یان لە دهۆک، شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانین.

وەزارەتی کۆچ ڕاشیگەیاندووە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئاوارەکانی عێراق 37 هەزار ئاوارەن، کە زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان 30 هەزار ئاوارە دەبن و زۆرینەیان ئاوارەی شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەرین، ئەو ژمارە ئاوارەیەی دیکە کە دەمێنێتەوە لە کامپی فەلوجە لە ئەنبار و جەدعەن لە نەینەوا.

بریکاری وەزارەتی کۆچ دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان لە چەند مانگی کۆتاییدا گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و لەبەرئەوەش 50 کامپ داخراون.

ژمارەیەک لە ئاوارەکانیش لەو ناوچانەی ڕوویان تێکردووە نیشتەجێبوون و ناگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، بەڵام سەبارەت بە ئاوارە سورییەکان “مەبەست لێی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە” دەڵێت، شوێنێکی تایبەتیان هەیە لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران.

باسی لەوەشکردووە، “وەزارەتەکەمان لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان کاردەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان، لەگەڵئەوەشدا ئەگەر ئاوارەیەک یان خێزانێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئەمنییەوە نەتوانێت بگەڕێتەوە، بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵدەدەین بارگرانییەکانی سەرشانیان کەمکەینەوە و هاوکارییان بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارییەكانی هێراق فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنیی و تەكنیكی…
Total
0
Share