باندێكی تایبەت بە بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لە نەجەف دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پاش بەدەستگەیشتنی زانیاری لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەبارەی بوونی باندێك، كە بازرگانی بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە دەكات، هێزێكی هاوبەشی پۆلیس و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی چوونە شوێنی باندەكە.
دەشڵێت، پاش دانانی بۆسە و هەڵكوتانە سەر ئەو ماڵەی لێی كۆببونەوە، سەرجەم ئەندامانی باندەكە دەستگیركران.
پۆلیسی نەجەف ژمارەی ئەندامانی باندەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام دەڵێت، ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون، تا سزای خۆیان وەربگرن.
لە نیسانی ڕابردووش باندێكی هاوشێوە لە واست دەستگیركران، چەند ڕۆژیك لەمەوپێشیش لە بەغداد كەسێك دەستگیركرا، كە بەوتەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە هەرێمی كوردستان بازرگانیی بە مرۆڤەوە كردووە.
بەپێى یاساى ژماره 11ى ساڵى 2016ى عێراق ڕێگرى دهكرێت له فرۆشتن و مامهڵهكردن به ههر ئهندامێكى جەستەی مرۆڤهوه و سزاكهشی دهگاته حهوت ساڵ زیندانیكردن و غهرامهى 5 بۆ 10 ملیۆن دینار.