بڕێكی زۆر دۆلار خرایە بازاڕەوە و بەهاكەی دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندی زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری فرۆشت و بەوەش بەهای دۆلار دابەزی.

ئەو دۆلارەی ئەمڕۆ فرۆشراوە زۆرترین بڕە لە ماوەی چەند رۆژێكدا و نرخی هەر دۆلارێك بەرامبەر بە 1310 دینار بووە. بەپێی ئەو خشتەیەی بانكی ناوەندی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ 272 ملیۆن و 593 هەزار و 655 دۆلار فرۆشراوە.

216 ملیۆن و 493 هەزار و 655 دۆلار بە شێوەی حەواڵە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە ئەمڕۆ فرۆشراوە و 56 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار بە كاش فرۆشراوە، لە كاتێكدا دوێنێ 24 ملیۆن دۆلار بە كاش فرۆشرابوو.

دوێنێ دووشەممە بانكی ناوەندی 216 ملیۆن دۆلاری فرۆشت، زیادكردنی بڕی دۆلاری فرۆشراو، هەروەها زیادكردنی فرۆشتن بە شێوەی كاش لە ئەمڕۆدا، دوو هۆكاری سەرەكین بۆ دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بە جۆرێك بەهای 100 دۆلار لە 147 هەزار دینارەوە بۆ كەمتر لە 146 هەزار دینار دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی هاوبەشی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی: بڕیارماندا وەک یەک تیم کاربکەین

بابەتی دواتر

مان سیتی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پاڵەوان؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share