داواكاری مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا زیادیكردووە

منداڵێكی كۆچبەری سوریی سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەڵمانیا نیشاندەدات

ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان كردووە لە مانگی ئایاری ڕابردوو بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2020 زیادیكردووە.

نوسینگەی فیدڕاڵی كۆچ و كۆچبەرانی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، مانگی ڕابردوو هەشت هەزار و 278 داوای نوێ و 950 داوای دووەمیان وەرگرتووە.

ژمارەكە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو سێ هەزار و 777 داواكاری بووە، ئەوەش بەهۆی ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە بووە.

هاوڵاتییانی سوریا زۆرترینی ئەو كەسانەن كە لە مانگی ڕابردوودا داوای مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا كردووە (3776 كەس) دوای ئەو ئەفغانییەكان دێت (1594 كەس) پاشان عێراقییەكان (651 كەس).

ماتیاس میدلبرگ، وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانییەكەی ئەنجێلا مێركل بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبەران وتی، “چەندین هۆكار هەن كە ئاماژەن زیادبوونی ژمارەكە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیادبوونی ژمارەی كۆچ لە داهاتوودا لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە دەبێت بۆ ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ئەمەش پەیوەندی بە كۆچی ئابورییەوە هەیە زیاتر لەوەی كۆچی هەڵهاتن بێت.

ساڵی 2020 زیاتر لە 100 هەزار كەس داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا پێشكەشكرد، لەنێو ئەو داوایانەدا زیاتر لە 26 هەزار داوای پاراستنی منداڵان هەبوون كە لە ئەڵمانیا لەدایكبوون و تەمەنیان لە یەك ساڵ كەمتر بووە.

س: dw

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی دیالۆگی نیشتمانیی سەرجەم لایەنەكان دەكات

بابەتی دواتر

ویلایەتەكەی گۆتیرێش تا 2026 درێژدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share