ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ دەست لەکار دەکێشنەوە

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەمە لایەنگرانی ترەمپ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، ترەمپ توشی ناڕەزایەتی گەورەبوویەوە و چوار ڕاوێژکاریشی دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئه‌نتۆنی روجێر به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌م له ڕوبەڕوبوونەوەی‌ چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ، ئیرین والش، به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ئه‌فه‌ریقا، مارك فاندرۆڤ، به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌م له‌ سیاسه‌تی به‌رگری، رۆب جرینوای به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌می كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، دەستیان لە کارکێشاوەتەوە.

دوای نائومێدبوونی لە پەنابردنە بەر دادگا و تۆمەت ئاڕاستەکردنی هەڵبژاردنەکان، دۆناڵد ترەمپ لایەنگرانی ناردە سەر بینای کۆنگرێس و لایەنگرانی چوونەناو بینای کۆنگرێسەوە، کە ئەمە ڕوداوێکی نامۆیە بۆ ئەمریکییەکان، لە ڕوبەڕوبونەوەکانی پۆلیس و لایەنگرانی ترەمپدا پێنج کەس کوژران کە یەکێکیان پۆلیسێکی برینداربوو و دوای دوو ڕۆژ گیانی لە دەستدا.

لەسەر ئەم جوڵەیەی دۆناڵد ترەمپ جۆبایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 7ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاند، “ناسنامەی ئەمریکییەکان کەوتووەتە مەترسییەوە بەهۆی هەڵسوكەوتی کەسانێک کە خۆیان بە سیاسی ناودەبەن و زمانی دیکتاتۆرەکان بەکار دەهێنن”.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نانی پێلۆسی، لەسەر ڕوداوەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ترەمپ بووەتە مەترسی و دەبێت بەپەلە لە دەسەڵات دوربخرێتەوە

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوای دورخستنەوەی بەپەلەی ترەمپ دەکات

بابەتی دواتر

ئیسرائیل چەند ڤیدیۆیەکی کاتی بۆردومانکردنی وڵاتەکەی لەلایەن سەدام حسێنەوە بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share