ئێوارەی ئەمڕۆ، بە دەنگدانی 133 کەسایەتیی باڵای کاسۆلیکی، 267ـهەمین پاپای ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت.
دەنگدانەکە لە کڵێسای سیستین بەڕێوەدەچێت و بەشێوەیەکی راستەوخۆ، لە کەناڵە جیهانییەکانەوە پەخشدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، پێنج کەس بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرانسیس دەستنیشانکراون و لەو پێنجە، یەکێکیان دەبێتە پاپای ڤاتیکان، کە دیارترینیان کاردیناڵ پیترۆ پارۆلین-ە.
رۆژی 21/4/2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە کاسا سانتا مارتا-ی ڤاتیکان، کۆچی دوایی کرد.