وتەبێژی كازمی: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە بەسزا دەگەن

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئیدانەی گرژییەكانی ئەمڕۆی چیای مەتین دەكات و دەڵێت، “ئەنجامدەرانی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر پێشمەرگە بەسزا دەگەن.”

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیە دەکەین، کە یەکەیەکی سەربازیی عێراقی لە چوارچێوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لە ڕێگەی چیای مەتینی پارێزگای دهۆک لەسەردەستی گرووپی چەکداریی ناعێراقی روبەڕووی بوونەوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “هێزە ئەمنییەكان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، هەموو دەستدرێژیکارییەکیش بۆ سەر خوێنی عێراقییەکان و ئاسایشیان بە سزای دادپەروەرانەی خۆی دەگات”.

یەحیا ڕەسوڵ لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی باسیلەوەكردووە، “جەخت لەو بنەما دەستوورییە دەکەینەوە، کە نابێت لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.”

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری ئەو پێنج پێشمەرگەیەی بوونە قوربانی دەكات و جەخت لەوەشدەكاتەوە، هێزە چەکدارەکانی عێراق جەخت لەسەر سەروەریی نیشتمانی بەسەر هەموو خاکی عێراق دەکاتەوە و ڕێگە بە هیچ پێشێلکارییەک نادات چی لەناوەوە بێت یان لەدەرەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “جەخت لە پرەنسیپی دەستوریی دەکەینەوە، كە ڕێگە نادەین عێراق ببێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان.”

بابەتی پێشتر

كونسوڵخانەی توركیا لەسەر گرژییەكانی ئەمڕۆژی چیای مەتین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگریی عێراق: دەستدرێژی بۆ سەر پێشمەرگە قبوڵکراو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share