د. فازڵ نەبی: مووچەی مانگی 12 لای بەغداد تەواوبووە

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی 12 لای بەغداد تەواوبووە، چونكە ساڵی دارایی عێراق داخراوە و كەس ناتوانێت دەستكاری بكات.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بە پێشمەرگەشەوە بدرێت، بەڵام وەك پێویست كار بەو بڕیارە نەكراوە و رۆژی هەینی وەفدی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە و ئەوانەی لە ئێستادا كێشە بۆ مووچە دروستدەكەن وەزارەتی دارایی عێراق نییە.

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق جەختیكردەوە وتیشی،”مووچەی مانگی 12 لای بەغداد تەواوبووە چونكە ساڵی دارایی عێراق كۆتاییهاتووە و كەس ناتوانێت دەستكاری بكات، بەغداد نییەتی بەرامبەر بە هەرێم پاك نییە و داوای داهاتی ناوخۆی هەرێم دەكات لە كاتێكدا دەتوانێت لەو پرسەدا”مقاصە”لەگەڵ هەرێم بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
3

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

لەمیانەی پێشوازیكردنیدا لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانان قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە دووربخرێتەوە لە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان. قوباد…
Total
0
Share