یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەفەرمی سیمۆنی ئینزاگی وەک ڕاهێنەری نوێ و جێگرەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ناساند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی فەرمی ئینتەرەوە بڵاوکراونەتەوە، ئینزاگی بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندی لەگەڵ مارە شێنەکان واژووکردووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئاماژە بە ڕووە داراییەکان نەکراوە.
لە ڕاگەیاندراوی فەرمی یانە ئیتاڵییەکەدا هاتووە، “وەک ڕاهێنەری نوێی یانە، کارگێڕی یانەی ئینتەرناسیوناڵی میلانۆ دەیەوێت بەخێرهاتنی سیمۆنی ئینزاگی بکات، بەڕێوەبەرە هونەرییەکە بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت”.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئینتەر، ستیڤن ژانگ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرێبەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی هەڵوەشاندەوە و راستەوخۆ لەگەڵ سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری لازیۆ دەستی بە دانوستاندن کرد.
🚨 | ANNUNCIO
Simone Inzaghi è il nuovo allenatore dell'Inter! ⚫🔵
👉 https://t.co/dkHJDP4Ler#WelcomeSimone #IMInter pic.twitter.com/Z0sQLaukIB
— Inter ⭐⭐ (@Inter) June 3, 2021
ئینزاگی لە هاوینی 2016وە پۆستی ڕاهێنەری هەڵۆکانی پایتەختی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە، ناسناوەکانی کۆپا ئیتاڵیا و سوپەری ئیتاڵیای بردووەتەوە، 250 یاری ئەنجامداوە و 134 بردنەوە و 45 یەکسانبوون و 71 دۆڕاندنی تۆمارکردووە.