“فیفا” بۆ مۆندیالی 2026 بیر لە گۆڕانکارییەکی سەیر دەکاتەوە !

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا”، بیر لە هەموارکردنەوەی یاسا بنەڕەتییەکان و گۆڕانکاریکردن لە سیستەمی مۆندیالی 2026 دەکاتەوە.

دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا سازبکرێت، هەروەها ژمارەی تیپە بەشدارەکانی کردە 48 تیپ کە بەسەر 16 کۆمەڵەدا دابەشدەکرێن.

لە ئێستادا تاووتوێی یاسایەکی نوێ دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی براوەی قۆناغی گرووپەکان، بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ژمارەی گۆڵ و وردەکارییە داتاییەکانی دیکە.

هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای “فیفا” پێشنیازیان کردووە، پێش دەستپێکردنی یارییەکان لێدانی سزا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی بزانرێت کام تیپ خاڵێکی زیادە بەدەستدەهێنێت لە ئەگەری یەکسانبوون دوای 90 خولەک لە قۆناغی کۆمەڵەکان.

ئەگەر ئەم پێشنیازەش بە یاسا بکرێت، چیتر یاری بە ئەنجامەکانەوە ناکرێت و یەکەمی گرووپەکان بە خێرایی یەکلاییدەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

لویس ئێنریکی: با بەڕازیل بێت

بابەتی دواتر

دوو شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنە گرانترین و هەرزانترینی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share