ئەمیرخان لە دۆڕاندنەوە بۆ ئەگەری وازهێنان !

بۆکسێنەری بەریتانی، ئەمیرخان بەرامبەر کیڵ برۆکی هاونیشتمانی شکستی تۆمارکرد و ئەوەش وایکردووە بیر لە وازهێنان بکاتەوە.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوە و گەڕانەوەی ئەمیرخانی بۆکسێنەری ناوداری بەریتانی، بەرامبەر کیڵ برۆکی هاونیشتمانی یارییکرد، بەڵام لە گەڕی شەشەمدا بە لێدانی کوشندە شکستیهێنا، ناوبژیوان بەپەلە دەستوەردانی لە یارییەکەدا کرد و کۆتایی پێهێنا بەر لەوەی دووچاری ئازاری دیکە ببێت.

لە دوای شکستی بەرامبەر برۆک، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “وازهێنان؟ ئەوە بابەتێکە ناچارم بیری لێبکەمەوە، هەموو جارێک وتوومە، دەمەوێت ناچارنەکرێم واز لە بۆکسێن بهێنم، بەڵکو دەبێت ناچاربم واز لە یارییەکە بهیێنم”.

هەروەها دەڵێت، “لەوە زۆر زیاترم بەدەستهێنا کە چاوەڕوانم دەکرد، ڕەنگە زۆر زووتر بەو ئاستە گەیشتبێتم کە پێویست بووە، لەتەمەنی 17 ساڵیدا بەشداری ئۆڵیمپیادم کرد، لەتەمەنی 22 ساڵیدا بووم بە پاڵەوانی جیهان، ئێستا تەمەنم 35 ساڵە و تەمەنێکی زۆرە لە بوارەکەدا بەردەوامم، دەمەوێت چیتر کاتەکانم لەگەڵ منداڵەکانم و خێزانەکەم بەسەربەرم”.

خان لە ئۆڵیمپیادی ئەسینا (2004) توانی میدالیای ئاڵتونی بۆ کێشی سووک بەدەستبهێنێت، هەروەها ناسناو و پشتوێنی جیهانیی بۆ هەمان کێش مسۆگەرکرد، بەهۆی شێوازی جوڵەکردن و بەرزی ئاستیەوە، وەک یەکێک لە ئەفسانەکان ناویدەکرد.

بابەتی پێشتر

مباپێ بۆ خلێفی: بە چوار مەرج بۆندەکەم نوێدەکەمەوە

بابەتی دواتر

نانت 3-1 پاریس سان جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share