بانكی نێودەوڵەتی 12 ملیار دۆلار بۆ دابینكردنی ڤاكسین بۆ وڵاتانی هەژار تەرخاندەكات

بانكی نێودەوڵەتی گوژمەی 12 ملیار دۆلاری دیكە تەرخاندەكات تایبەت بە دابینكردنی ڤاكسین و توێژینەوەكانی تایبەت بە كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار و تازەگەشەسەندوو.

دەیڤد ماڵباس سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆكانی تەندروستیی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی، ئاشكرایكرد، لەكۆتایی ئەم مانگە ڕەزامەندی دەدات لەسەر دابینكردنی ڤاكسین و پرۆسەی كوتان دژی كۆرۆنا لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان، كە پارەی تەرخانكراو بۆ ئەو مەبەستە دەگاتە 12 ملیار دۆلار.

سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی خێراتركردنی پرۆسەی گەیاندن و دابەشكردنی ڤاكسینی بە گرنگ زانی، هەر لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكانەوە، تا وەرگرتنی ڕەزامەندی و دواتریش پرۆسەی دابەشكردن.

ماڵباس سەرنجی زیاتری لەسەر وڵاتانی تازەگەشەسەندوو و هەژار بوو، ڕایگەیاند، كاردەكەن بۆ فراوانتركردنی ڕەوتی كارەكانیان بۆ بەرگرتن لەو حاڵەتە لەناكاوانەی لەو وڵاتانە دروستدەبن و پەتاكەیان خێراتر تێدا بڵاودەبێتەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی دەستگەیشتن بە ڤاكسین لەنێوان وڵاتاندا دادپەروەرانەتر بێت.

بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەو پارەیەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ دەستگەیشتنی وڵاتانی هەژار بە ڤاكسین تەرخانیدەكات، لەچوارچێوەی بەرنامەی كۆڤاكس-دا دەبێت، كە نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتیی دەكات.

بابەتی پێشتر

دەنگۆی هەڵاتنی هەندێك لە خێزانە گەڕێندراوەكانی كەمپی هۆل ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزتر بووەوە، لە 2018وە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

دوای ئەو بەرزبوونەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەخۆیەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە…
Total
0
Share