وەزارەتی دارایی هەرێم خەرجییەکانی راگرت

بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵ وەزارەتی دارایی رەزامەندیدانی لەسەر سەرجەم خەرجییەکان راگرت و داوایکرد هیچ نووسراوێکی لەو بارەیەوە ئاراستە نەکرێت.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ بە مەبەستی دیاریکردنی هەلی گونجاو بۆ یەکم ژمێرەییەکان و بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیان بۆ وەزارەتمان بڕیاردرا بە راگرتنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان و راگرتنی گشت خەرجییەکان”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “زیادکردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانە رادەگیرێت و بەڵام بڕیارەکە تەمویلکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ناگرێتەوە”.

ئاشکراشی کردووە، “بڕیارەکە لە 15ی ئەم مانگەوە کاری پێدەکرێت تا کردنەوەی خەرجی ساڵی 2023”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییان دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە

فازل غەراوی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد چینی کەمدەرامەت زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی سیاسەتی حکومەت لە بەرزکردنەوەی نرخی…
Total
0
Share