بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە، 144 ئۆتۆمبیل لە چەندین جۆر و مۆدێلی جیاواز دەفرۆشێت، مەرجەکانیشی بۆ ئەو کەسانە ئاشکراکردووە کە دەیانەوێت ئۆتۆمبیلەکان بکڕن.
بەڕێوبەرایەتییەکە مەرجەکانی بەم شێوەیە ئاشکرا کردووە:
1 کەسی بەشدار بوو دەبێت چەکی پەسەند کراو ئامادە بکات لە ڕۆژی ئاشکرا کردنەکە، بەبڕی (14,000,000) .
2 کڕیار گشت خەرجیەکانی بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکراکە دەگرێتە ئەستۆ.
3 دەبێت کڕیار لەماوەی (20) ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان بە سکراب (بە 3 پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەکە و پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی (500,000)پێنج سەد هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێ وەر دەگیرێت .
4 پرۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە ڕێکەوتی ( 8/6/2021) رۆژی سێ شەممە لە کاتژمێر (10:00)ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕێگای عەربەت ئەنجام دەدرێت.
ئەمە ئەو ئۆتۆمبیلانەیە کە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەیانفرۆشێت.