پەرلەمانی عێراق لەسەر كوشتنی چالاكوانان لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆ دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر كوشتنی چالاكوانان و پێشێلكارییە ئەمنییەكان، وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان دەكات.

ئەحمەد مەزهەر جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ” بەهۆی بەردەوامی پێشێلكارییە ئەمنییەكان لە پارێزگاكان و كوشتنی چالاكوانان، بانگهێشتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ دەكەین، لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەمنزیكانە پەرلەمان دانیشتنەكەی تایبەت دەكات، بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری لاوازی هێزە ئەمنییەكان لەسەر ئەو پێشلكارییە ئەمنییانە و كوشتنی چالاكوانان بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ”.

جەختی لەوەشكردەوە، “لەدانیشتنەكەدا لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆ دەكەین و هەر ڕێكارێكی دیكە پێویست بێت دەیگرینەبەر”.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە، لەماوەی دوومانگی ڕابردوودا، دوو چالاكوانی خۆپیشاندانەكان لە كەربەلا كوژران و ژمارەیەك چالاكوانی دیكەش هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share