كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە

هەزار و 104 توشبوو چاكبوونەتەوە

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 200 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و زیاتر لە هەزار و 100 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو پێنج هەزار و 553 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 198 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 104 توشبوو چاكبوونەتەوە و پێنج توشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین حاڵەت لە هەولێر بووە بە سێ گیانلەدەستدان.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 168 هەزار و 862 توشبوو، لەو ژمارەیە 155 هەزار و 69 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 266 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share