توێژینەوەیەک: ئاوخواردنەوە چارەسەری نوستن و چەندین کێشەی تر دەکات

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئاو یارمەتیدەرە تا جەستە بگاتە پلەی گەرمیی ناوەکیی گونجاو بۆ خەواڵووبوون و نوستن.

لەپاڵ ئەمەدا، ئاوخواردنەوە هاوکاریی جەستە دەکات بەر لە نوستن زیاتر پشووبدات.

جگە لەمە، گرنگە بە درێژایی ڕۆژەکە ڕێژەی پێویستی ئاو بخوورێتەوە، بەڵام ئاوخواردنەوە ڕاستەوخۆ بەر لە نوستن ڕەنگە کارێکی زۆر گونجاو نەبێت، چونکە ئەگەری هەیە ڕێژەی شلەمەنی لە جەستەدا زیاد لە پێویست بەرزبکاتەوە و لە ئەنجامدا چەندین جار ناچاری خەبەربوونەوە و هەڵسانت بکات لە نوستنەکەتدا.

بە گشتی، پزیشک و پسپۆران ڕێنماییدەدەن ڕۆژانە 2 بۆ 4 لیتر و نیو ئاو بخورێتەوە، ئەمەش بەپێی کێشی جەستە و ڕێژەی چالاکیی ڕۆژانە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاویندا، گرنگە پارێزگاری لە ڕێژەی گونجاوی شلەمەنیی جەستە بکرێت، چونکە لەگەڵ هاتنی گەرمادا ئەم ڕێژەیە بە چەندین هۆکار دادەبەزێت.

دابەزینی ڕیژەی شلەمەنیی لە جەستەدا، دەکرێت ئەم کێشانەی خوارەوەی لێبکەوێتەوە:

تینوێتی.

سەرگێژخواردن.

بێهێزی و ماندووێتیی بێهۆکار.

وشکبوونی ناودەم و لێو و چاو.

بۆیە باشترین ڕێگا بۆ خۆلادان لە وشکبوونەوەی جەستە، بە تایبەتی لە هاویندا، ئاوخواردنەوەیە.

بابەتی پێشتر

بۆچی نابێت بەرشلۆنە پلەی دووەم لە دەست بدات؟

بابەتی دواتر

گووگڵ چەندین ڕێگا بۆ هاوکاریی قوربانییەکانی ئۆکرانیا دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share