چەند رێنماییەک بۆ پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ لە رۆژانی جەژندا

چەند رێنماییەک بۆ پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ لە رۆژانی جەژندا بڵاودەکرێنەوە، کە تایبەتن بە تەندروستیی جەستە و پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراکی گونجاو.

ماڵپەڕی Gulf News چەند رێنماییەکی تایبەت بە رۆژانی جەژن بڵاوکردووەتەوە، کە یارمەتیدەر دەبێت تا تەندروستتر رۆژانی جەژن بەسەربەرین و پارێزگاری لە تەندروستیی جەستەمان بکەین.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی ئەوەی مرۆڤ بە درێژایی مانگی رەمەزان، کەمترین رێژەی خواردن و خواردنەوەی خواردووە و کۆئەندامی هەرس لەو ماوەیەدا پشووی داوە، هەربۆیە گونجاو نییە راستەوخۆ دوای ئەو ماوەیە رێژەیەکی زۆری خواردن و چەوری و شیرینی بەکاربهێنرێت، چونکە بەپێچەوانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروستدەکات و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی لەوانە: کێشەی هەرسکردن، زیادبوونی کێش و چەندین زیانی دیکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رۆژانی جەژندا پێویستە رەچاوی چەند رێنماییەک بکرێت لەپێناو تەندروستتر بوونی بۆنەکەمان و پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی لەوانە:

یەکەم: دوای خواردنی ژەمی سەرەکی دامەنیشە و هەوڵبدە پیاسەیەکی کورت بکەیت.

دووەم: بە ئارامی نان بخۆ و دووربکەوە لە پەلەکردن، هەروەها خواردن بە باشی بجوە.

سێێەم: ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، وەک زەڵاتە و دانەوێڵە.

چوارەم: خواردنی دەرەوە کەمتر بخۆ و تا دەتوانیت لە ماڵەوە دروستییان بکە.

پێنجەم: زیادەڕەوی لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکاندا مەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگای موسەننا هۆشداری لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە دەدرێت

فەرمانگەی تەندروستیی موسەننا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە شەش حاڵەت و هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی…
Total
0
Share