جەڵتەی مێشك چییە و باوترین جۆری كامەیە؟

جەڵتەی مێشك كە لای زۆرینەی خەڵك ناسراوە، تەنها یەك جۆر نییە، بەڵكو سێ جۆری سەرەكیی هەیە و لەنێویاندا یەكێكیان باوترینیانە.

جەڵتەی ئیسکیمیک
یان (گیرانی خوێنبەری مێشک) لە ئاكامی پچڕانی گەیشتنی خوێن بە مێشك بەهۆی گیرانی یەكێك لە خوێنبەرەكان دێتەدی، ئەمەش لە ئاكامی خوێن مەیین لە مێشكدا یان هاتنی لە شوێنێكی دیكەی جەستەوە وەك دڵ روودەدات و دەبێتەهۆی تەسكبوونەوەی دەمارەكانی مێشك و ئەگەری جەڵتە، ئەم جۆرە نزیكەی 85%ی جەڵتەكانی مێشك پێكدەهێنێت.

جەڵتەی خوێنبەربوون
لە ئاكامی خوێنبەربوون لە یەكێك لە دەمارەكانی مێشكدا روودەدات، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵێك هۆكار، لەوانە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، بوونی بەشێكی لاواز لە دیواری دەمار یاخود برینداربوون یان بەركەوتنی توند بۆ سەر.

جەڵتەی ئیسکیمیکی راگوزەر
جۆرێك لە جەڵتەی كاتییە كە لە ئاكامی پچڕان یان كەمبوونەوەیەكی كاتیی پێویستیی مێشك بە خوێن روودەدات و لانیكەم پێنج خولەك دەخایەنێت، دوای ئەوە گەیشتنی خوێن دەچێتەوە دۆخی ئاسایی، بۆیە زیانیی هەمیشەیی بۆ مێشك نابێت.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

کۆمپانیای ئەپڵ: کاتی ماڵئاواییکردنە لە ئایفۆن 8 و X

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share