پێش نووستن ئەم میوانە مەخۆن

لەگەڵ ئەو سوودە زۆرانەی مرۆڤ لە خواردنی میوەکانەوە دەستیدەکەوێت، شارەزایانی بواری پزیشکی داوا دەکەن لە هەندێک کاتدا میوە بخورێت و لە هەندێک کاتدا گرنگی پێنەدرێت.

شارەزایانی بواری پزیشکی جەختلەوەدەکەنەوە، خواردنی میوەکان لەگەڵ ژەمە پڕ چەورییەکاندا دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی هەرس و هەڵاوسانی سک.

ئاماژە بەوەشدەکەن، خواردنی میوە پێش خەوتن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر و تێکدانی خەو بە تایبەت پرتەقاڵ و مۆز و توو.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، بەیانیان باشترین کاتە بۆ خواردنی میوەکان جا پێش ژەمی بەیانی بێت یان دواتر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share