شێخان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان دوو پێشمەرگە لەکاتی چوونیان بۆ وەرگرتنی موچەکانیان گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش برینداربووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، دوو پێشمەرگەکە بۆ وەرگرتنی موچە ڕۆشتوون و لەڕێگادا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە تووشی ڕوداوبوون و گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لە هاوڕێکانیشیان بریندارە.

پێشمەرگەکان ناویان “محەمەد میرزا و شاکر فازل)ە و خێزاندارن و خەڵکی قەزای ئاکرێن.

ئەو دوو پێشمەرگەیەی گیانیانلەدەستداوە سەربە لێوای چواری هێزی پێشمەرگەن.

هەر ئەمڕۆ ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک ڕوویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا، بەمەش لەمڕۆدا سێ کەس بەڕوداوی هاتوچۆ لە پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: تەنها بەیەک ڕێگا کۆرۆنا کۆتاییدێت

بابەتی دواتر

تەرمی پێشمەرگەیەک دوای دوو مانگ لە دیارنەمانی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share