سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و 22 منداڵیش لەدایکبوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا 879 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، لەو ژمارەیە 354 کەس داخڵکراون.

لەو ڕێژەیە 21 حاڵەتی نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراون.

هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی 22 حاڵەتی لەدایکبوون و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە یەکەم ڕۆژی جەژندا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی هەدەپە: مەحاڵە هەواڵگری ئاگاداری هێرشەكەی سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر نەبێت

سەرپیل کەمالبای پەرلەمانتاری هەدەپە، سەبارەت بە هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەممە بۆسەر بارەگای پارتەكەی لە ئیزمیر، ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکە کۆمەڵکوژییەکی…
Total
0
Share