وێنە: بەهۆی بێئاوی و چەند گرفتێکی دیکەوە دانیشتووانی تانجەرۆ گردبوونەوە

دانیشتووانی ناحیەی تانجەرۆی سلێمانی بەهۆی گرفتەکانی کەمئاوی، کارەبا، پیسی ژینگەکەیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و دەڵێن، بەهۆی پیسی ئاو و ژینگەکەیانەوە تووشی چەندین نەخۆشی بوون.

یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کرد و وتی، “هەموومان تووشی نەخۆشی بووین، بەهۆی پیسی ئاو و شوێنەکەمانەوە، کارەبای نیشتمانیمان زۆر کەمە، تۆڕی ئاومان نییە و بە تانکەر ئاومان بۆ دێت”.

ئەنجامدەرانی گردبوونەوەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕێگای سلێمانی – قەرەداغیان داخست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: توركیا گرێبەستی لەگەڵ هەرێم بۆ گواستنەوەی نەوت هەبووە بۆیە ئێستا داوای قەرەبوو لە عێراق دەكات

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆكاری داواكەی توركیا…
Total
0
Share