لاپۆرتا لە (15) ڕۆژدا داهاتووی کومان و ڤایناڵدوم یەکلاییدەکاتەوە

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، لە ماوەی (15) ڕۆژدا داهاتووی ڕۆناڵد کومان و دۆسیەی گواستنەوەی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم یەکلاییدەکاتەوە.

کەناڵی (TV3)ی کەتەلۆنی نهێنیی کۆبونەوەی نێوان خوان لاپۆرتا و ڕۆناڵد کومانی ئاشکراکردووە و بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی یانە، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە و پارێزەرەکەی ئاگادارکردووەتەوە، کە لە ئێستادا لەگەڵ دوو ڕاهێنەری دیکە لەسەرهێڵە و هەوڵی گواستنەوەیان دەدات.

لاپۆرتا وتویەتی، لە ماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا پێگەی ڕاهێنەری نوێ یەکلاییدەکاتەوە، ئەگەر ڕێککەوتنی لەگەڵ هەریەکێک لەو دوو ڕاهێنەرەدا کرد، کومان دووردەخاتەوە، ئەگەر بە ڕێککەوتن نەگەیشت، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە تاوەکو هاوینی 2022 لە پۆستەکەی بەردەوامدەبێت.

لەلایەکی دیکەوە “سکای سپۆرت” ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی بارسا ڕیککەوتنی سەرەتاییان لەگەڵ جۆرجینیۆ ڤایناڵدومی ناوەندکاری هۆڵەندیی یانەی لیڤەرپوڵ کردووە.

یاریزانەکە بۆندێکی بایرن میونشنی لەپێناو بەرشلۆنەدا ڕەتکردووەتەوە، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆندەکەی تاوەکو 2024 ئاشکرابکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
Total
0
Share