ئالڤێس هۆشداری بە یاریزانانی بەڕازیل دەدات

ئەستێرەی ئەزمونداری بەڕازیل، دانی ئالڤێس دووپاتیدەکاتەوە، کە بەرامبەر کامیرۆن وانەیەک دەربارەی بەکەمنەزانینی ڕکابەران فێربوون.

ئالڤێس دوای دۆڕاندن بە کامیرۆن (1-0)، بە “مارکا”ی ڕاگەیاندووە، “دەبێت لەمەودوا وریا بین، ئاشکرا و ڕوونە کە هیچ یارییەکی ئاسان لە مۆندیالی قەتەر بوونی نییە و هەمووی قورسە، هەر ڕکابەرێک دەتوانێت کێشەت بۆ دروست بکات، ئەنجامی یارییەکەمان بەرامبەر کامیرۆن بووە وانەیەک بۆ من و بۆ هەموو ستافی سێلیساو.”

بەرگریکارەکەی “پوماس” زیاتر دەدوێت و دەڵێت، “دەبێت بەدرێژایی مۆندیال ئاگاداری ڕکابەران بیت و کەسیان بە کەم نەزانین، بەڵام پێمباشە لە ئێستادا ئەوەمان بەسەرهات، بە دڵنیاییەوە لێوەی فێردەبین و هەمان هەڵە دووبارە ناکەینەوە.”

ئالڤێس لە درێژەی لێدوانەکانیدا هۆشداری بە هاورێکانی دەدات و دووپاتی دەکاتەوە، لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا هەر هەڵەیەک دووچاری ئاستەنگی و دەرکردنیان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ڕازیل نمایشێکی ناوازه‌ی کرد و سڕبیای پۆڵایینی تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا…
Total
0
Share