ئەمشەو، یەکشەممە یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەکانی وەرزی 2020/2021یان ئەنجامدا، یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی بلیتی بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوویان بڕی.
یانەی لیستەر سیتی بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێرز دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد (4-2)، بەپێی ئەم ئەنجامە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوون و بۆ وەرزی داهاتوو هاوشانی وێستهام یونایتد بۆ خولی ئەوروپی سەرکەوتن.
ئەنجامە تۆمارکراوەکان:
ئارسیناڵ 2-0 برایتۆن
ئەستۆن ڤێلا 2-1 چێڵسی
لیدز یونایتد 3-1 وێست برۆمیچ
لیستەر سیتی 2-4 تۆتنهام
لیڤەرپوڵ 2-0 کریستاڵ پاڵاس
مانچستەر سیتی 5-0 ئێڤەرتۆن
وێستهام 3-0 ساوزامپتن
شیفێڵد یونایتد 1-0 بێرنڵی
فولهام 0-2 نیوکاسڵ
وڵڤەرهامپتن 1-2 مانچستەر یونایتد
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی پلەی سێیەم و چوارەمیان مسۆگەرکرد و هاوشانی یانەکانی مانچستەر سیتی و یونایتد بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەن.
یانەکانی لیستەر سیتی و وێستهام لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمدا کۆتاییان بە چالاکییەکانی وەرز هێنا، بۆ وەرزی داهاتوو بەشداری خولی ئەوروپی دەکەن، یانەی تۆتنهامیش ناچارە بۆ گەیشتن بە هەمان خول پاڵاوتن ئەنجامبدات.
لە بەرامبەردا یانەکانی فولهام و وێست برۆمیچ و شیفێڵد یونایتد لە پلەکانی (18 و 19 و 20)دا شکستیانهێنا و وەرزی داهاتوو ناچاردەبن لە چامپیۆنشیپ بەشداریبکەن.