کات و وادەی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریکرا

لالیگا گۆڕانکاری لە خشتەی یاریەکاندا دەکات و کات وادەی کلاسیکۆ گۆڕانکاری بەسەردادێت

کات و وادەی ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆی ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە دیاریدەکرێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە سەرکەوتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گۆڕانکاری لە خشتەی یارییەکانی لالیگا دروستدەکات بەتایبەت یاری کلاسیکۆ.

بەپێی سەرچاوەکە، یاری کلاسیکۆ لە ڕێکەوتی 10ی نیسان کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا پێیان وایە، ڕێکەوتی دیاریکراو بۆ کلاسیکۆی گەڕانەوە لە یاریگای دی ستیفانۆ لە مەدرید لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە نییە، بەوپێیەی کوڕانی زێدان لە شەش و حەوتی هەمان مانگ ڕوبەڕوبوونەوەی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدەن.

ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆ لە 10ی مانگی نیسان ئەنجامدەدرێت

بەرشلۆنە لە ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا پلەی دووەمی گرتووە و یانەی شاهانە لە پلەی سێیەمدایە و جیاوازی نێوانیان تەنها دوو خاڵە، هەردوو یانەکەش جیاوازی چوار خاڵیان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پلەی یەکەمدا هەیە.

دوابەدوای کلاسیکۆ بە هەفتەیەک، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای لاکارتوخا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

کۆپا ئەمریکا کەی دەستپێدەکات؟ خشتەی یارییەکان بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لەبارەی نەورۆزەوە چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share