سکالۆنی بە “شەوی خۆشەویستی” خەڵاتی مێسی کردووە

دوای بردنەوە لە ئوسترالیا، لیۆنێل سکالۆنیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاداشتی لیۆ مێسی و سەرجەم یاریزانانی پێکهاتەکەی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئولێ”ی ئەرجەنتینی، دوای بردنەوەی ئەرجەنتین بەرامبەر ئوسترالیا و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر، لیۆ سکالۆنی ڕاهێنەری “ئالبی سێلیستی” بڕیاریداوە شەوێک پشوودان بە یاریزانەکانی بدات.

لیۆ مێسی لە سەرەتای مۆندیالەوە یەکەمجارە چاوی بە خێزانەکەی دەکەوێت، کە پێکهاتوون لە دایک و باوک و ئانتۆنێلا ڕۆکۆزۆی هاوسەری، لەگەڵ تیاگۆ و تیۆ و ماتیۆی منداڵەکانی.

مێسی و تالیافیکۆ و چەند یاریزانێک لە ڕێستۆرانتێکی کارۆ کاڵڤانی هاوڕێیان کاتەکانیان لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەربردووە، ئەم هەنگاوەش مێسی و سەرجەم یاریزانانی خۆشحاڵکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “ئولێ”، یەکەمینجارە ڕاهێنەرێک بەم جۆرە پاداشتی یاریزانەکانی بکات و کاردانەوەی دەروونیی ئەرێنی لەسەریان هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می چاڤی-دا بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

عه‌لی دائی ده‌گرێته‌وه‌؟ کریستیانۆ پوشکاشی گرته‌وه‌ و بووه‌ چواره‌م گۆڵکاری مێژوو

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس، ڕیکۆردی فێرینس پوشکاشی هه‌نگاری هاوتاکرده‌وه‌ و ته‌نها حه‌وت گۆڵی ماوه‌ ڕیکۆرده‌ مێژووییه‌که‌ی…
Total
0
Share