ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ژنە شۆفێرە بڵاوکردەوە کە هێرشیکردە سەر کارمەندێکی هاتوچۆی هەولێر و ڕایگەیاند، “وەک چۆن کارمەندەکانمان دەبێت پابەندبن بە ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان، هەر کەسێکیش لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات بەتوندی سزا دەدرێت”.
بەپێی گێرانەوەی ڕووداوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە، شۆفێرێکی ژن کە سەرقاڵی بەکارهێنانی مۆبایل بووە، ئاگای لە ئاماژەی دەستی کارمەندی هاتوچۆ نەبووە، ئەوەش بووەتەهۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقامەکە، کە ئەو ژنە شۆفێرەی لێبووە، بۆیە کارمەندەکە پێی وتووە مۆبایلەکەی دابنێت و ئاگای لەشەقام بێت و لەسەرئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی نوسیووە، بەڵام شوفێرە ژنەکە بەشێوەیەکی “زۆر نامرۆڤانەو دوور لەڕەوشتی شوفێری” لە ئۆتومبێلەکەی دێتە خوارەوە، هەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کە ژمارەکەی بسڕێتەوە،ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە.
لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، “وه‌ک چۆن به‌رده‌وام کارمەندانمان ڕاده‌سپێرین له‌کاتی ئه‌رکه‌کانیان ڕێز له هاوڵاتییان بگرن و له‌خزمه‌ت هاوڵاتییان بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله و پۆستێک بێت بێڕێزی به کارمه‌ندانمان بکات، لێی قبوڵ ناکرێت و سزای توند ده‌درێت”.
پارێزگاری هەولێر جەختدەکاتەوە، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به پشتبه‌ستن به بنه‌ما یاساییه‌کان، به‌رگری و پشتیوانی له ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیس و تێکڕای هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ‌و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌کانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ن.