شێخ حیکمەت هیجری: ئەوەی روودەدات شەڕی قڕكردنی كوردە كە بەرگرییان لە جیهان كرد دژی ئاڵا رەشەكان

رابەری تائیفەی درووزەكانی سوریا هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بە ‘قڕكردنی كورد’ وەسفدەكات و رایدەگەیەنێت، ئەو شەڕە برا کوردەکانمان دەکاتە ئامانج، کە بەرگرییان لە جیهان کرد لە دژی ئاڵا رەشەکان.

شێخ حیکمەت هیجری، رابەری تائیفەی درووزەكانی سوریا رایگەیاند، لە ژێر رۆشنایی ئەو شەڕە دڕندانەیەی کە رژێمی دیمەشق و گرووپە بەکرێگیراوەکانی، لەگەڵ ئەوانەی خۆیان بە خێڵەكان ناودەبەن، لە دژی شار و گوندە کوردنشینەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و کاردانەوەی ئەم شەڕە لەسەر سوریا و ناوچەکە بەگشتی، دووپاتی دەکەینەوە، ئەوەی روودەدات، شەڕی قڕکردنە كە برا کوردەکانمان دەکاتە ئامانج، ئەوانەی بەرگرییان لە جیهان کرد لە دژی ئاڵا رەشەکان.

ئاماژە بەوەشدەكات، داوا لە گەلەکەمان دەکەم، بە یەکگرتوویی شانبەشانی خوشک و برا کوردەکانیان بوەستن، لە هەموو شوێنێک، چ لێرە و چ لە دەرەوەی وڵات، خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامبدەن و پشتیوانییان بکەن لە بەرخۆدانیان، لەپێناو بوونی خۆیان، کورد خوشک و برای ئێمەیە و ئەرکە لەسەرمان لە تەنیشتیان بوەستین و پشتیوانییان بکەین. ئێمە دڵنیاین لە سەرکەوتنیان بەسەر هێزەکانی تاریکیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی پێباز پڕکردووەتەوە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی پێباز پڕکردووەتەوە و ناویان هاتووەتەوە…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە ماوەی رابردوو زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قیرتاوكردن ئەنجامدراوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی تووی مەلیك تەواوكران و نۆژەنكردنەوەی شەقامی فولكەی نالی، شەقامی سەركارێز…
Total
0
Share