وەزیری پێشمەرگە لە بارەی موچەوە پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان لەسەر دواکەوتنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەڵێنیانداوە کە موچەی موچەخۆرانی وەزارەتەکەیان نافەوتێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” پێشمەرگە قارەمانەکان دڵنیادەکەمەوە، چۆن بەڵێنماندا، کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە نافەوتێت، لەمڕۆشەوە تا بەیانی دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، و کۆی  شایستە داراییەکانیشیان دەستەبەر کراوە”.

وەزیری پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بە ئەرک و ئەولەویەتی خۆمان دەزانین، ئەمەش یەکانگیرە لەگەڵ دروستکردنی هێزێکی سەربازیانەی یەکگرتووی نیشتمانیانەی سەربەخۆ”..

شۆرش ئیسماعیل، لە پەیامەکەیدا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، ” سوپاس و ستایشی خۆڕاگری و هەڵوێستی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، لەپشوو درێژیان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان لە ماوەی رابردوودا و لەداهاتووشدا کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین”.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاندبوو، دوای گەیشتنی هاوکارییە داراییەکەی هێزەکانی هاوپەیمانان سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و دواتر لە کاتی دواکەوتنی موچەکەیاندا ئاشکرایکرد، بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناردنی پارەکە بۆسەر هەژماری وەزارەت دواکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share