یاریدەدەرێكی زەرقاوی لە بەغداد دەستگیركرا

یەكێك لە یاریدەدەرانی ئەبو موسعەب زەرقاوی، دامەزرێنەری ڕێكخراوی قاعیدە لە عێراق، لە كردەیەكی هەواڵگریدا لە بەغداد دەستگیركرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی پۆلیسی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ یەكێك لە یاریدەدەرانی ئەبو موسعەب زەرقاوی-یان لە ناوچەی (حەی رفاق) لە بەغداد دەستگیركردووە.

بەپێی بەیاننامەكە، وەزارەتەكەیان تیمێكی تایبەتیان پێكهێناوە بۆ دانانی “كەمینێكی تۆكمە”، پاش شوێنپێكەوتنی لە پارێزگای دیالە و دەستگیركردنی لە بەغداد.

دەستگیركراوەكە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بووە بەهۆی پەیوەندییەكانی بە ڕێكخراوی داعش، كە تیایدا لە مەفرەزەی تیرۆری ویلایەتی دیالە كەرتی هبهب كاریكردووە، وەك ئەوەی بەیاننامەكە ڕونیكردووەتەوە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، لەڕێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە بەشداری چەندین كردەی تیرۆریستی لەگەڵ قاعیدە و داعش كردووە لەڕێی دانانی بازگەی تایبەت بە تیرۆر و ئاوارەكردنی هاوڵاتییان لە ناحیەی هبهب بەهۆكاری تایفی بەر لە ئازادكردنەوەی ناوچەكە.

زەرقاوی لە بۆردوومانێكی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2006 كوژرا، دواتریش ڕێكخراوەكەی گۆڕدرا بۆ داعش، كە لە ساڵی 2014 دەستی بەسەر ڕووبەرێكی زۆری عێراق و سوریادا گرت.

بابەتی پێشتر

توركیا.. 44 كەس بەهۆی ژەهراویبوون بە 'مەی ساختە' گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

میسر و ئوردن و عێراق لەبواری وزە و كارەبادا هەماهەنگی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share