عەلی عەلاق: لە سەرانسەری عێراق زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سلێمانییە

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرانسەری عێراق زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سلێمانییە، هاوكات دڵنیایی دەدات و دەڵێت، “پارەی نەختینەیی لە عێراقدا هەیە و نەتوانراوە وەبەرهێنانی تێدابكرێت”.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە رێوڕەسمی كردنەوەی ناوەندی دارایی و بازرگانی لە سلێمانی رایگەیاند، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوكاربوون لە كردنەوەی ئەم ناوەندە و لە ئێستادا لە عێراق پارەیەكی نەختینەیی زۆر كراوەتە بانكەكانەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی وەبەرهێنانی زۆر هەیە و پێویستمان بە هاوبەشی و هاوكاری هەیە و ئەو گرفتانەی لەبەردەم سێكتەری بانكیدا هەبوون توانراوە چارەسەربكرێن.

عەلی عەلاق جەختیكردەوە و وتیشی، “لە سەرانسەری عێراق زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سلێمانییە و كردنەوەی ئە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها تاوانبارە سەرەكییەكە سزا درا
هیچ تۆمەتبارێكی كۆمەڵكوژكردنی خانەوادە كوردەكەی كۆنیا لە زیندان نەما

جگە لە تاوانباری سزادراو، هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر دۆسیەی كوشتنی خانەوادە ‏كوردەكەی كۆنیا دەستگیركرابوون، ئازادكران.‏ ئێوارەی ڕۆژی 30ی…
Total
0
Share