مانشێتی ئەمڕۆ، پێنجشەممەی ڕۆژنامە وەرزشییەکانی ئەوروپا

ڕۆژنامەکانی ناودارەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/5) زیاتر سەرنجیان لەسەر سەرکەوتنەکانی یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان بووە لە جامەکانی ئیتاڵیا و فەرەنسا، هەروەها چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە کەیسی ئاڵوگۆڕی نێوان گریزمان و جواو فیلێکس لەنێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ئەمەش مانشێت و بەرگی سەرەکی هەندێک لە گرنگترین ڕۆژنامەکانە:

 

مارکا (ئیسپانیا)

  • ڕۆناڵدۆی دیاردە دەیەوێت خزمەتی مەدرید بکات (لە ڕێگەی ڕاگرتنەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کۆتا ڕوبەڕووبوونەوەی لالیگا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید)
  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەبارەی مباپێ و هالاندەوە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات، کامیان دەبنە باشترین؟
  • کریستیانۆ هەموو نازناوەکانی لە خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا بەدەستهێنا
  • ئاڵوگۆڕی نێوان گریزمان و جواو فیلێکس و ئەگەرەکان
  • بەرشلۆنە گرنگی بە ڕاهێنەری بایرن میونشن دەدات

 

سپۆرت (ئیسپانیا)

  • ڕاکردنی گەورەی ژووری جلگۆڕینەکانی بارسا (باس لەوە دەکات لاپۆرتا پێکهاتەی بارسا بە فرۆشتنی 14 یاریزان نوێدەکاتەوە)
  • ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان بارسا و ئەگوێرۆ
  • ئاهەنگی پاڵەوانە گەورەکان، کچانی بارسا بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا

 

موندۆ دیپۆرتیڤۆ (ئیسپانیا)

  • بۆندی ئاڵوگۆڕ (تیایدا ئاماژە بە ئاڵوگۆڕی نێوان گریزمان و جواو فیلێکس کراوە)
  • بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا لەلایەن کچانی بەرشلۆنەوە
  • یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان شکستیاننەهێنا و جامەکانی ئیتاڵیا و فەرەنسایان چنییەوە
  • ئەو ڕێسایانەی تۆپی پێ کە گۆڕانکارییان تێدادەکرێت، لەبارەی بەردەستکەوتنی تۆپ لەناو ناوچەی سزا و گۆڕانکارییەکان

 

ئاس (ئیسپانیا)

  • “فۆرمولا وەن یانەی منداڵە ملیاردێرەکان” بووە
  • کیلیان مباپێ لەگەڵ زێدان یان بەبێ زێدان
  • ئالوگۆڕی نێوان گریزمان و جواو فیلێکس

 

لیکیپ (فەرەنسا)

  • واژووی کیلیان مباپێ لە فاینەڵی کۆپا فرانسا
  • ڕایەڵەی یانەکانی فەرەنسا کەناڵێک بە نرخێکی کەم بۆ یارییەکان تەرخاندەکات
  • کۆچی ئەفسانە، لی ئیڤانز

 

لاگازێتا دێلۆ سپۆرت (ئیتاڵیا)

  • یوڤانتۆس ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێت
  • کۆنتی و ئینتەرمیلان.. متمانە لەنێوانیاندایە

 

کۆرێری دێلۆ سپۆرت (ئیتاڵیا)

  • پێرلۆ و نازناوی جامی ئیتاڵیا و ڕزگاربوون لە شکستی وەرز
  • لاوتارۆ مارتینێز لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکە
  • جەنگی نێوان ئیمۆبێلی و کایرۆ

بابەتی پێشتر

پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان دوایین تانە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدەن

بابەتی دواتر

شارێك لەژێر شاردا<br> "میترۆی حەماس" چییە و ئیسرائیل چۆن باسیدەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share