خشتەی یارییەکانی وەرزی 2021-2022ی پریمەرلیگ ئاشکراکرا

ئەمڕۆ، چوارشەممە ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا و “پریمەرلیگ” خشتەی یارییەکانی وەرزی 2021-2022یان ئاشکراکرد.

بەپێی خشتەی وەرزی نوێ، یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لە دەستپێک تاوەکو گەڕی حەوتەم چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدات، یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەشی بەرامبەر یانەی تۆتنهام هۆتسپێرێز دەبێت، کە ئەگەر هەیە پاولۆ فۆنسیکای پۆرتوگالی سەرپەرشتی یانە زەبەلاحەکەی لەندەن بکات.

بەهەمان شێوە ئەرکی یانەی چێڵسی پاڵەوانی ئەوروپا ئاسان نابێت، یەکەم یاری بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجامدەدات و پاشان بەرامبەر یانەکانی ئارسیناڵ و لیڤەرپوڵ و ئەستۆن ڤێلا و تۆتنهام و مانچستەر سیتی دەوەستێتەوە، تەنانەت زۆرینەی میدیاکان خشتەکەیان بۆ بلوزی لەندەن بە قورسترین وەسفکردووە.

لە بەرامبەردا تیروپشکەکە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئاسانترە، یەکەم هەفتە بەرامبەر لیدز یونایتد دەبێتەوە، پاشان بەرامبەر یانەکانی ساوزامپتن، وڵڤەرهامپتن، نیوکاسڵ، وێستهام یونایتد یاریدەکات.

خشتەی هەفتەی یەکەم بەم شێوەیە دەبێت (14ی ئابی 2021)

برێنتفۆرد – ئارسیناڵ

بێرنڵی – برایتۆن ئالبیۆن

چێڵسی – کریستاڵ پاڵاس

ئێڤەرتۆن – ساوزامپتن

لیستەر سیتی – وڵڤەرهامپتن

مانچستەر یونایتد – لیدز یونایتد

نیوکاسڵ – وێستهام

نۆریچ سیتی – لیڤەرپوڵ

تۆتنهام – مانچستەر سیتی

واتفۆرد – ئەستۆن ڤێلا

بابەتی پێشتر

دەستپاکیی عێراق ناڕازیین لە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم و تانەی لێدەدەن

بابەتی دواتر

کانی ماسێ.. بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە دوو ڕۆژە ئاگر لە پێنج گوند کەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریزمان بە ئەتلەتیکۆ ڕازییە، بەڵام..

هێرشبەری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، ئەنتوان گریزمان ڕەزامەندی دەربڕیوە یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵیت، بەو مەرجەی پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە…
Total
0
Share