مێسی لەپێناو گەڕانەوە بۆ بەرشلۆنە دەبێت (3) مەرج قبوڵ بکات

گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یانەی بەرشلۆنە بووەتە بابەتی میدیا و میدیاکارانی ئەوروپا، ئەگەرەکانیش بە هەموو ئاراستەکاندا کراوەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، یانەی پاریس سان جێرمان جموجۆڵی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی دەستپێکردووە، ئەگەر لە هەوڵەکانیاندا سەرکەتوو نەبن، یانەی بەرشلۆنە بە مەرج ئامادەیە گرێبەستی پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، خوان لاپۆرتا ئامادەیە دووبارە مێسی بکڕێت، بەو مەرجەی سێ داواکاریی یانە کەتەلۆنییەکە قبوڵبکات.

یەکەم: بە ئاشکرا لە ڕێگەی میدیاکانەوە خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ بەرشلۆنە ئاشکرابکات.

دووەم: مووچەکەی بە ڕێژەیەکی زۆر، کەم بکاتەوە، تاوەکو لەگەڵ لیستی نوێی مووچە و ڕێساکانی یاریی خاوێندا بگونجێت.

سێیەم: قایلبوون بە ڕۆڵی نوێ، هەروەها دانپێدانان بە مافی لیڤاندۆڤسکی و تێر شتیگن و بوسکێتس وەک کاپتنە یەکەمینەکانی بەرشلۆنە.

بابەتی پێشتر

دەیڤیز: کەسم نییە و من شکستخواردوویەکی ناوازەم

بابەتی دواتر

بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان دابەشدەكرێت و پێكهاتەكانی گەیشتوونەتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share