بافڵ تاڵەبانی: ڕێبازەکەی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا بەردەوامە و درێژەی پێدەدەین

كۆچكردووان مام جەلال و نەوشیروان مستەفا

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، چوار ساڵ لەمەوبەر کوردستان گەنجینەیەکی گەورەی سیاسەت و نووسەرێکی لێهاتووی لەدەستدا و دەشڵێت، کۆچی دوایی هەردوو سەرکردە و خەباتگێڕ، مام جەلال و کاک نەوشیروان، بۆشاییەکی گەورەی لە کایەی سیاسیدا دروستکرد، بەڵام ڕێبازەکەیان بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێمە درێژە بەو کاروانە دەدەین.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، چوارساڵ لەمەوبەر کوردستان یەکێک لە سیمبولەکانی شۆڕشی نوێ، سەرکردەی ڕۆژانی خەبات، گەنجینەیەکی گەورەی سیاسەت و نووسەرێکی لێهاتووی لەدەستدا.

بافڵ تاڵەبانی دوپاتیكردووەتەوە، “ئەو ڕۆڵە مێژووییەی کاک نەوشیروان لە دروستبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بینیوویەتی، بۆ هەمیشە لەیادمان دەبێت و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە لێی دەڕوانین، هەوڵەکانیشی لەپێناو چاکسازی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، بەرز دەنرخێنین”.

هاوسەرۆكی یەكێتی دەشڵێت، “کۆچی دوایی هەردوو سەرکردە و خەباتگێڕ مام جەلال و کاک نەوشیروان، بۆشاییەکی گەورەی لە کایەی سیاسیدا دروستکرد، بەڵام ڕێبازەکەیان بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێمە درێژە بەو کاروانە ئەدەین، بەڵێنی خۆمان دووپاتدەکەینەوە، کە هەڵگری مەشخەڵی خزمەتکردنی خەڵک، چاکسازی، یەکڕیزی و تەبایی دەبین، پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانیش لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، هەر لەوپێناوەدا بووە، پێکەوە ھەنگاوی جدی دەنێین بە ئاراستەی یەکڕیزیی نیشتمانی، خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێم”.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەشدەدات، “دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵکی قارەمانی کوردستان خەونی لەمێژینەی مام و کاکە نەوەی هاوڕێ و هاوسەنگەری بووە، بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژوویی ئێمەیە ئەو خەونە بهێنینەدی و پێشکەشی رۆحی ئەو دوو سەرکردە قارەمانە و سەرجەم ئەو شەهیدانە بکەین، کە خوێنیان بەخشییە خاکی پیرۆزی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارییەكانی هێراق فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنیی و تەكنیكی…
Total
0
Share