بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە بگەین بە حکومەتێک کە بنەماکەی هاوبەشێتی بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدایە بگەن بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە بنەماکەی هاوبەشێتی و پێکەوەیی بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

 

هەر لە دیدارەکەدا و پەیوەست بە پێشهاتە سیاسییەکان لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە بگەین بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە بنەماکەی هاوبەشێتی و پێکەوەیی بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو له پەرلەمانی کوردستان: حکومەت بۆ چارەسەری قەیران قەیرانێکی دیکە دروستدەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەت چێژ لە چەوساندنەوەی هاوڵاتییان دەبینێت و قەیران لە دوای قەیران…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: تا ئێستا هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەهاتووەتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرگیز نەوەی نوێ بۆچوونی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکاندا نەبووە لە پرسە…
Total
0
Share