عێراق: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 61 ملیۆن مەتر سێجا لە پێکهاتەکانی نەوتمان بەرهەمهێناوە

کۆمپانیای دابەشکردنی پێکهاتەکانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ڕایگەیاند بەرهەمەکانی نەوت کە لەڕێگەی نەوتهەڵگرەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکان لە مانگی کانونی دووەمدا زیاتربووە لە 61 مەتر سێجا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا حسێن تالب، بەڕێوبەری ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، “ئەو بڕە لە پێکهاتەکانی نەوت لە ڕێگەی نەوتهەڵگرەکانەوە لە دەروازە و هێڵەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ سەرجەم پارێزگاکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێکهاتانە بریتیبوون لە “بەرهەمەکانی نەوتی سپی وەک نەوت و بەنزینی سپی، زەیتی گاز، هەروەها پێکهاتەکانی نەوتی ڕەش وەک دیزڵ، نەوتی خاو، تێکەڵەکان و نەفتا”.

باسی لەوەکردووە لەگەڵ ئەوەشدا وزەی فڕۆکەوانی R.T، هایدرۆلیک و گازی ئامادەکراو بە جۆرە جیاوازەکان و گازی ماڵانیش دابەشکراوە.

ڕایگەیاند کۆمپانیاکەیان پەیوەستبووە بەوەی کە پێکهاتەکانی نەوت بگاتە سەرجەم پارێزگاکان بە خێرایی و بە ڕێژەی تەواو.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

بابەتی دواتر

وەزیری شارەوانیی هەرێم: زیاتر لە 5 هەزار شوێنی شوێنەواریمان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share