گواردیۆلا: بەهۆی چامپیۆنزلیگەوە پێیانوایە ڕاهێنەرێکی شکستخواردووم، بەڵام گرنگ پریمەرلیگە

پێپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە و نازناوی پریمەرلیگ بە بایەخترینی وەرز وەسفدەکات.

فەیلەسوفە کەتەلۆنییەکە لەبارەی بردنەوەی سیتی بەرامبەر نیوکاسڵ و دەستکەوتەکانی ئەم وەرزە دەدوێت، وەڵامی ئەو ڕەخنەگرانەش دەداتەوە کە پێیان وایە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شکستخواردووە.

 

لێکدانەوەت بۆ بردنەوە بەرامبەر نیوکاسڵ چۆ بوو؟

بەرامبەر یانەیەک یاریمانکرد 10 یاریزانی لەناو ناوچەی سزادا کردبووە دیواری بەرگری، بە قوڵی بەرگرییان دەکرد، لە هێرشە هەڵگەڕاوەکاندا خێرابوون، ڕکابەرێکی سەرسەختبوون، ئێمە سێ گۆڵمان بە لێدانی وەستاو (مەبەست لە لێدانی ڕاستەوخۆیە) لەسەر تۆمارکراوە، پێویستە ئەو کێشەیە چارەسەربکەین.

بەڵام پێکهاتەکەت سێ گۆڵی لەسەر تۆمارکرا؟

سەرەڕای ئەوەی سێ گۆڵمان لەسەر تۆمارکرا، بەڵام پێموایە یارییەکی بەهێزبوو بۆ هەردوو یانە، دووچاری ئاستەنگییان کردین، بەداخەوەم هاندەران ئامادەنەبوون.

 

دەبێت کە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگمان کرد لە ترۆپکی توانا هونەرییەکانماندابین و ئەوپەڕی سەرنج لە وردەکارییەکان بدەین

 

ڕیکۆردێکی دیکەبوو لە مێژووی مانچستەر سیتی..

لە ماوەی چوار ساڵدا بەیەکەوە ئەمکارەمان کردووە، هەندێک پێیان وایە پێکهاتەیەکی شکستخواردووین و یاریزانان شکستخواردوون و منیش شکستخواردووم، لەبەرئەوەی نەمانتوانیوە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنین، بەڵام گرنگتر ئەوەیە نازناوی پریمەرلیگ بەدەستبهێنیت، ئێستا کاتی ئەوەیە ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین، ڕۆژانە بەهێزەوە ڕاهێنان دەکەین و هەمیشە ڕوحیەتی کێبڕکێکاری یاریزانان بەرزبووە.

لە یاریی نیوکاسڵەوە چ ئەزموونێکت وەرگرت؟

ئەوە فێربووین بەخێرایی بگەڕێینەوە و پێیەکانمان لەناو یاریگا جێگیربکەین، پێویستە باشتربین بۆ یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دەبێت کە ئەو یارییەمان کرد لە ترۆپکی توانا هونەرییەکانماندابین ئەوپەڕی سەرنج لە وردەکارییەکان بدەین.

لە ئاستی ڕەحیم ستێرلینگ ڕازیت؟

بەڵێ، لە کۆتا یارییدا ئارام بوو، کەمێک لە پێگەکەی خۆی لەپێشتر یاریدەکرد، کاتێک گۆڵمان لەسەر تۆمارکرا کاردانەوەیەکی بەهێزی هەبوو.

بابەتی پێشتر

کارکردن لە دروستکردنی سێ خوێندنگەی سلێمانی دەستیپێکردەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێکی ئیلۆن مەسک نزیکەی %10ی نرخی بیتکۆین دێنێتە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕۆما کێ قەرەبووی دزیکۆ دەکاتەوە؟

بەم نزیکانە ئیدین دزیکۆ یانەی ڕۆما ڕووەو ئینتەر میلان بەجێدەهێڵێت، بەڕێوەبەرانی یانە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی جێگرەوە دەستپێکردووە.…
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

دواى بێ هیوابونی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا، ئێستا زێدان دوو بژاردەى لەبەردەم ماوە. یەکێکیان سەرپەرشتی کردنی یانەى مارسیلیای…
Total
0
Share