هەرێمی كوردستان.. ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا دابەزی

ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دابەزی، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا چاكبوونەوە نزیكەی سێ هێندەی توشبوون بووە.

بەپێی ئاماری 24 كاتژمێریی وەزارەتی تەندروستی، 353 كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، 7 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە بەرامبەردا هەزار و 14 توشبوو چاكبوونەتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ئێستا 159 هەزار و 890 كەس لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، 4 هەزار و 144یان گیانیان لەدەستداوە، 142 هەزار و 321 توشبووش چاكبوونەتەوە، لەئێستادا 13 هەزار و 425 كەس چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن. توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆنموس، لە بەریتانیا ئاشکرایدەکات، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان کۆئەندامی…
Total
0
Share