بەشی نەشتەرگەریی قەڵەوی لە سلێمانی کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بەسی نەشتەرگەریی قەوڵەوی و زیندەپاڵی لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری کرایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکو چوارشەممە پشکنین بەبێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەکان دەکرێت و هەر هاوڵاتییەک پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی و لەلایەن لیژنەیەک لە پزیشکیانی پسپۆڕ بڕیاری لەسەر دەدرێت و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.

تەندروستیی سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای کردنەوەی بەشە نوێیەکەوە کە لەم مانگەدا تا ئێستا هەشت نەشتەرگەری بۆ لابردن و بچووکردنەوەی گەدە و دوازدە گرێ ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا ڤاكسینی فایزه‌ری به‌ ته‌واوه‌تى په‌سه‌ندكرد

ئه‌مریكا په‌سه‌ندكردنى ته‌واوه‌تى به‌خشی به‌ به‌كارهێنانى ڤاكسینی فایزه‌ر كه‌ دژه‌كۆرۆنایه‌ و له‌و وڵاته‌ دروستكراوه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و ده‌رمانى…
Total
0
Share