ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی جەڵتەی مێشکە

بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی و گرنگیدان بە چۆنیەتی خۆپاراستن، ئەمڕۆ بە رۆژی جیهانیی جەڵتەی مێشک دیاریکراوە.

لە 29ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکدا، لە جیهاندا یادی رۆژی جیهانیی جەڵتەی مێشک دەکرێتەوە.

جەڵتەی مێشک کاتێک روودەدات کە خوێن بۆ بەشێکی مێشک ناڕوات، بەوەش خانەکانی مێشک لە ئۆکسجین و ماددە خۆراکییە پێویستەکان بێبەشدەبن، ئەوەش دەبێتە هۆی مردنی خانەکانی مێشک لە ماوەی چەند خولەکێکدا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی رێکخراوی جیهانیی جەڵتەی مێشک، ئێستا زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی جەڵتەی مێشک بوون، ئەوەش بەپێی دوایین ئاماری ساڵی 2024، جەڵتەی مێشک کاریگەری لەسەر شێوازی بیرکردنەوە و قسەکردن و جوڵە و هەستکردن هەیە.

زۆرێک لە نەخۆشانی چاکبووەوە لەگەڵ جۆرێک لە کەمئەندامی یان لاوازییدا دەژین، هاوکات بەشێک لە تووشبووان لەڕێگەی چاکسازی و پشتیوانی تایبەتمەندەوە، دەتوانن چاکببنەوە و چێژ لە ژیان وەربگرن.

کاریگەرییە باوەکانی جەڵتەی مێشک:

1- ماسولکەکانی دەوروبەری شان ئیفلیج دەبن و ریشاڵەکان ناتوانن پشتگیرییان بکەن بۆ ئەوەی قۆڵ لە جومگەی شان هەڵبگرن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی قۆڵ لە جومگەوە بکەوێتە خوارەوە و ئازارێکی زۆر دروستدەکات.

2- خەمۆکی نیشانەیەکی باوی دوای جەڵتەی مێشکە، ئەمەش توانای چاکبوونەوە کەمدەکاتەوە و کاریگەری لەسەر کوالێتیی ژیان دەبێت.

3- گۆڕانکاری لە توانای بیرکردنەوەدا، کە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی بیرەوەری، لەوانەش نەخۆشیی بیرچوونەوە.

4- کێشەی پەیوەندیکردن، بریتیە لە تێکچوونێک کە کاریگەری لەسەر پرۆسێسی زمان لە مێشکدا هەیە، کاریگەری لەسەر قسەکردن و تێگەیشتن و خوێندنەوە و نووسین دەبێت.

5-گرژبوونی ماسولکەکان، کە بریتییە لە ئیفلیجبوونی ماسولکەکان لەکاتی هەوڵدان بۆ جوڵاندنی ئەندامێکی لەش.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: ئەو کەسانەی ئاگریان لە هۆڵێک بەردا دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، چوار تازەلاویان بەتۆمەتی ئاگربەردان لە هۆڵی بۆنەکانی شەهید شەوکەت، دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: هەژمارکردن و نەکردنی پرۆسەی خوێندن تەنها لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەژمار کردن یان نەکردنی خوێندنی ئەمساڵ تەنها لە دەسەلاتی وەزارەتی پەروەردەدایە. ئالان حه‌مه‌سه‌عید،…
Total
0
Share