سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئهو شهڕە گهندهڵییەی له ساڵێكدا كردوویانە، یهكسانه به ههوڵی17 ساڵی ڕابردوو دەشڵێت، بۆهەڵبژاردنەكان خۆی كاندید ناكەت و كار بۆسەركەوتنی دەكات.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی كابینەكەیدا وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، ئەم حكومەتەی ئێستا لە دۆخێكی زۆر خراپدا لەدایك بوو، ڕوبەڕوی قەیرانێكی زۆربونەتەوە و كاتێك حكومەتیان پێكهێناوە لە قەیرانی ئابوریدا بوون.
وتیشی، “كابینەكەی ئێمە جیاوازتربوو لە حكومەتەكانی پێشووتر، كە زۆربەیان تەنها بە دروشم كاریان دەكرد، بەڵام ئێمە سەرباری ڕێگری و ئەو هەموو پڕوپاگەندانە بەكردار كارمان كردووە و ئهو شهڕی گهندهڵیهی ئێمهش لهم ساڵەدا كردمان، یهكسانه به ههوڵی زیاتر له 17 ساڵی ڕابردوو”.
دەربارەی كوژرانی چالاكوان و خۆپیشاندەرانیش، كازمی لە وتارەكەیدا باسیلەوەكرد، ڕوبەڕوی بكوژانی ئیهاب وهەموو ئەوانە دەبنەوە، كە خوێنی عێراقییەكانیان ڕشتووە.
باسیلەوەشكرد، ئەوكەسانەشی، كە بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، لە ئایندەدا لە شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە بڵاویدەكەنەوە.
هەروەك ئەوەشیخستەڕوو، سەرجەم ڕێككارەكان گیراونەتەبەر بۆ ئازاد كردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی دەستگیركراون و دەستپێشخەریش كراون بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارەكەیدا جەختی لەوەشكردەوە، هەوڵەكان چڕتر دەكەنەوە بۆ دەستبەسەراگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.
لەبارەی هەڵبژاردنەكانیشەوە مستەفا كازمی وتی،”خۆم بەربژێر ناكەم بۆ هەڵبژاردنەكان و كاردەكەم بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەمساڵ”.
لە كۆتایی وتارەكەشیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی ناوچەكە وتی، عێراق نابێتە گۆڕەپانی ململانێ دەرەكییەكان.